ئێمەکێین
هۆگریی کەسانی تر

کێشەی دەیەم

هۆگریی کەسانی تر

   پێناسه‌ی كێشه‌كه‌:

   ئەسڵ لە پەروەردەکردندا ئەوەیە کە ئەو کەسەی دەخوازرێت پەروەردە بکرێت دەبێت پەیوەست بکرێت بە خوای پەروەردگارەوە. ئەرکی سەرەکی پەروەردەکارانی ئەوەیە کە خۆشەوویستی خوای گەورەی هۆگرانە تێدا بڕوێنن، تا دیندارێتی خۆی بە کەسەوە پەیوەست نەکات. چونکە کەسەکان _هەرچەند دامەزراوبن _ ئەگەری گۆڕانیان هەیە. هەر خوای پەروەردگارە کە دەگۆڕێت و ناگۆڕرێت.. ئەم حاڵەتە کێشەیەکی گەورەی لێوە پەیدا دەبێت. ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر پەروەردەکارەکە گۆڕا ئەمەی بەردەستیشی دەگۆڕێت.

    سیماو سیفەتەکانی زووکەوتنە ژێر کاریگەریی خراپ:

١ـ ئارام لەسەر دورکەوتنەوی ناگرێت.

٢ـ زۆر باسی دەکات و بەردەوام قسەکانی وەکو بەڵگە دەهێنێتەوە.

٣ـ هەڵەکانی نابینێت و بەردەوام پاساو بۆ هەڵەکانی دەهێنێتەوە.

٤ـ تەنانەت لە هەڵەشدا هەر شوێنی دەکەوێت و وەک ئەو دەکاتەوە!

٥ـ ناهەقیش بێت هەر پشتی دەگرێت و سەریدەخات.

٦ـ ئەگەر ئەو لە کۆمەڵکارییەکە دوور بکەوێتەوە ئەمیش دوور دەکەوێتەوە.

هۆكاری ده‌ركه‌وتنی كێشه‌که‌:

١ـ هەبوونی سیماو سیفاتی لێهاتوویی و کاریزمی لە داعیەکەدا وەکو ئەوەی ووتاربێژێکی رەوانبێژە، شارەزای زانستە شەرعییەکانە، سیمای جوان و قۆزە، زیرەکە، نوسەرێکی بەتوانایە.. وە هەروەها.

٢ـ هەر لەسەرەتاوە بە دیدوڕێبازی کۆمەڵکارییەکەوە پەیوەست نەبووە. بەڵکو بە هۆی هاوڕێیەتی و پەیوەندی کەسایەتی داعیەکەوە هاتۆتە ناو کارەکەوە.

٣ـ ئەوەندە پێکەوە ئاسایی دانیشتوون و رەفتاری سروشتیانەیان کردووە ئیتر ئەم بە تەواویی چۆتە سەر تەبیعەتی ئەوو حەز دەکات رەفتار وەکو ئەو بکاتەوە.

٤ـ لەسەرەتای کۆمەڵکارییەکەیدا بە بەرنامە پەروەردە ئیمانییەکە گۆش نەکرا.

٥ـ  قۆناغی پەروەردەبوونە سەرەتاییەکەی بەس نەبوو بۆ جێگیرکەدنی کەسایەتی خۆی. مابوو تێیدا قاڵ و قووڵ ببێتەوە.

٦ـ هەندێک لە چەمکە ئیمانییەکانی ئینتیماو پەیوەستبوونی لا تێکەڵ بووبوو. بۆ نموونە نەیتوانی (جیاوازی نێوان خۆشەوویستی خوای گەورەو خۆشەویستی کەسەکان) درک پێبکات یان خۆشوویستن لەبەر خاتری خواو خۆشوویستن و تەعەلقبوون بە کەسەکانەوە.

٧ـ  بەرپرسانی یەکەمی لاسەنگانە پێناسەو هەڵسەنگاندنی کەسایەتییەکەیان بۆ کردووە.

٨ـ داعیە پەروەردەکارەکەی لە ئاڕاستەیدا بەهەڵەداچووە. یان هۆشی نەخستۆتە سەر ئەو هۆگربوونەی.

٩ـ کەسایەتی خۆی لاوازبووە بۆیە پڕکردنەوەی کەڵێن و نوقسانییەکانی کەسایەتی خۆی بە داعیە پەروەردەکارەکەی پڕکردۆتەوە.

  چارەسەری كێشه‌که‌:

١ـ تەرکیزکردنە سەر خۆشەوویستی خوای گەورەو ئەداکردنی ئەرکەکانی عبوودییەت بۆ ئەو بە تایبەتی لە ساڵانی سەرەتای کۆمەڵکاررییدا. لەگەڵ باش تێگەیاندنی خواخۆشوویستن و لەبەرخوا خۆشوویستن.

٢ـ تەرکیزکردنە سەر یەکخواپەرستی لە بواری خۆشەوویستی خوای گەورەو دینداریی پاک و هۆشبوون لە نەکەوتنە ناو شیرکی ئەم بوارەوە.

٣ـ هەوڵبدرێت ئامانجی دانیشتن و کۆڕو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان دیاری بکرێت.

٤ـ پێویستە راشکاوانەو راستەوخۆ بەو کەسانە بوتریت کە رێڕەوی هۆگربوونی هەڵەیان گرتۆتە بەر. پشتگوێ نەخریت. چونکە دواتر چارەسەری ئاسان نامێنێت.

٥ـ داعیە پەروەردەکارەکە پێویستە هۆشی لەم خاڵە بێت لەگەڵ ئەوانەی بەردەستییداو بەردەوام ئاگاداریان کەتەوە لەوەی کە ئەمە هەڵەیەو نەکەونە ناوی.

٦ـ زووزوو هەڵسەنگاندن بۆ کەسەکانی بەردەست بکرێت تا ئەگەر حاڵەتێکی وا لە کەسێکیانەوە دەرکەوت زوو پێی بزانرێت و چارەسەری بۆ دابنرێت.

٧ـ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زووی دەرکەوتنی ئەم حاڵەتەو راوێژکردن بە پەروەردەکارانی خاوەن ئەزموون، تا کۆمەڵکارانە چارەسەر بکرێت.

٨ـ رێ نەدرێت سۆز زاڵ بێت بەسەر لایەنی هزریی هەڵسەنگاندنەکەدا.

 

702 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/10/2017