بزاڤ

خۆت ساغ كه‌ره‌وه‌

خۆت ساغ كه‌ره‌وه‌

   ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ته‌وژمێكی دیندار هه‌یه‌ كه‌ ده‌زانێت یه‌كگرتوو نیه‌، كۆمه‌ڵ نیه‌، به‌شێكی زۆریان بزوتنه‌وه‌ی كۆن بوون و نه‌بوونه‌ته‌وه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی نوێ!! به‌ڵام نازانن خۆیان چین؟!!

   ره‌نگه‌ سه‌یر بێت كه‌ به‌ كه‌سانێك بووترێت نازانن خۆیان چین و چییان ده‌وێت! به‌ڵام ئه‌مه‌ واقیـعی زۆر كه‌سه‌ ته‌نانه‌ت له‌ داعیه‌ ئیسلامیه‌كانیش، ده‌بینیت كه‌سانێكی زۆر هه‌ن ده‌زانن كه‌ ئه‌و شتانه‌یان ناوێت كه‌ ئیسلام نایه‌وێت، شیرك و كوفر، قه‌تڵ و زینا، دزیی و گزیی، هه‌موو خراپه‌كاریه‌كانی تر.. به‌ڵام نازانن ئیسلام چی ده‌وێت؟! كه‌ لێیان ده‌پرسیت: باشه‌ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌م خراپانه‌ له‌ لادێیه‌كدا نه‌مان، دوای ئه‌وه‌ چی له‌م لادێیه‌ ده‌ویسترێت.. ئه‌وی دیدی لێڵه‌ یان كورت بینه‌ ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌مه‌ داوا كراوه‌كه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وی دیدڕوون و دووربینه‌ ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ به‌شێك له‌ ئیسلامه‌تیه‌كه‌یان گرتووه‌ كه‌ په‌رستن و ره‌فتارو ره‌وشته‌، به‌ڵام ئایا بنه‌مای فیكرییان چیه‌ كه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانی له‌سه‌ر بنیات بنێن؟ ئایا لایه‌نی حاكمێتیان بۆ كێ به‌جێ هێشتووه‌، كه‌ حه‌تمه‌ن ده‌بێت شه‌رع یاساو رێسایان بێت و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ موختارێكیان ئازادانه‌ هه‌ڵبژاردبێت؟  پاشان ئایا ئه‌م لادێیه‌ خۆیان بۆ موسته‌زعه‌فانی دیكه‌ی گونده‌كانی تر كردۆته‌ مه‌ئوای داڵده‌دان و به‌گه‌ڕ خستنی ووزه‌ی موهاجیران و پشتیوانان؟! ئه‌دی قۆناغه‌كانی خۆ ئاماده‌كردن یان بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای جیهاده‌كه‌یان كامه‌یه‌؟

   كه‌وابوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م سایته‌یان(ره‌وتی شاخ) ده‌خرێته‌ پێش  باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ئیسلام بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك بنه‌مای عه‌قائیدیی كه‌ له‌ وه‌حی خواییه‌وه‌ هاتووه‌، له‌گه‌ڵ دیدێكی فیكریی سیاسی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما عه‌قائیدییان دروست بووه‌، هه‌مووشیان له‌ بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ سه‌لامی خوایان لێ بێت هاتووه‌، به‌ پـێی ئاڕاسته‌و په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر رێسای ئه‌م دیده‌ عه‌قائیدییه‌ و فیكره‌ سیاسیه‌ شوێن كه‌وتوان ره‌فتارو هه‌ڵوێستی رۆژانه‌یان گرتۆته‌ به‌ر، ئینجا به‌ سه‌رجه‌می موماره‌سه‌ی ئه‌م عه‌قیده‌و فیكره‌ سیاسیه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موویانه‌وه‌ له‌ ناو خۆیان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا نه‌ریتێكی ره‌وشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دروست بووه‌.. ئه‌م چوار روكنه‌: (بنه‌مای عه‌قائیدی) (دیدی فیكریی سیاسی) (ره‌فتارو ره‌وشت) (نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی) كه‌ هه‌مووی ده‌بێته‌ (به‌رنامه‌)، ده‌بێت بخرێنه‌ موماره‌سه‌ی چالاكیه‌كی (كۆمه‌ڵكاریی)ـه‌وه‌، چالاكیه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ (بزاڤ) ێكی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.. تا ئـێره‌ت له‌ بیروهۆشدا بچه‌سپێت.. ئینجا:

   له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ دینداره‌ كورده‌ی كه‌ هه‌ستیان ده‌كرد یه‌كگرتوو نین، ده‌یانزانی كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوویان وه‌كو به‌رنامه‌و بزاڤ پێ قبووڵ نیه‌، چونكه‌ ئه‌مان وه‌كو لایه‌نی عه‌قیده‌ خۆیان به‌ سه‌له‌فی ده‌زانن و یه‌كگرتوو به‌ دید لێڵێكی عه‌قائیدی.. چونكه‌ ده‌یانبینی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن وه‌لاء  و به‌راء  له‌ دیدو به‌رنامه‌یاندا نیه‌، بۆیه‌ زۆر ئاسان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و پاشان ئیحتیلالدا هاوپرۆژه‌ بوون!

   دیسان ئه‌م برایانه‌ خۆیان ده‌دی كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیش نین، چونكه‌ بینیان كه‌ كۆمه‌ڵ به‌ پـێی پیلانێكی شاراوه‌ خۆی راگه‌یاند، سه‌نگه‌رێكی كۆنی روخاند بێ ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری نوێ دروست كات، دیتیان به‌ فیـتی یه‌كێتی و ئـێران له‌ هه‌موو لایه‌نێك زیاتر دژی جیهادی ئه‌نسار بوو، زۆری عه‌زێت دان، دیتیان چه‌ندین گۆڵی ئاسانی لێكراوه‌و ده‌ستی به‌ به‌تاڵی له‌ گیرفانی نه‌هزه‌كانیه‌وه‌ ده‌رچووه‌و ئیعتـیرافیش ناكات كه‌ وایه‌، نه‌هزه‌كانیش كه‌ به‌ پاڵانته‌و لاف و گه‌زاف خه‌ریكی "گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه‌" بوون، پووكانه‌وه‌و خه‌ریكه‌ ته‌فروتوونا ده‌بن!.

   ئه‌م ته‌وژمه‌ دینداره‌ی ده‌رێ خۆیان بیـنی كه‌ بزوتنه‌وه‌ش نین، چونكه‌ دیتیان بزوتنه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر وه‌كو كۆمه‌ڵ سه‌ر به‌ ئێرانه‌، هه‌ڵگریی هه‌مان هۆكاره‌كانی لاوازیه‌و ئێستا وه‌كو حزبی زه‌حمه‌تكێشان ماندوو بووه‌و به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ ده‌چێت...

بۆیه‌ خه‌ڵكی ئه‌م ره‌وته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌رخۆ.. گه‌ڕانه‌وه‌ لای یه‌ك تا بزانن چین؟ كه‌ خۆیان له‌ دووربین و ژوورێكی تری پاڵتۆكیشدا بینیه‌وه‌، هه‌ستیان به‌ هاوسۆزیه‌ك ده‌كرد.. به‌ تایبه‌تی كه‌ بینیان له‌ پشت ئه‌مانه‌وه‌ مامۆستا كرێكار وه‌ستاوه‌.. زیاتر نزیك بوونه‌وه‌..

   هه‌رچه‌ند ده‌یانبینی وا مامۆستا كرێكار به‌رائه‌تی له‌ هه‌موو تۆمه‌ت و تاوانه‌كانی دادگا ده‌رده‌چێت كه‌چی هه‌ر ده‌درێته‌وه‌ به‌ دادگا، به‌ڵام ده‌یانبینی كه‌ مامۆستا كرێكار هه‌ر به‌ پێوه‌یه‌و ناكه‌وێت، ئاوا زیاتر هه‌ستیان به‌ خۆیان ده‌كردو دڵنیا ده‌بوون كه‌ هاوسۆزی ئه‌ون، كه‌ له‌ دیدارو چاوپێكه‌وتن و ده‌رسه‌كانی پاڵتۆكدا ده‌رده‌كه‌وته‌وه‌ هه‌ستیان ده‌كرد كه‌ هه‌مان خه‌تیبه‌كه‌ی جارانیانه‌، هه‌مان به‌ڵگه‌نه‌وویسته‌كانی دین ئاشكرا ده‌كاته‌وه‌، هه‌مان داعـی سه‌رڕاستی جارانه‌و خاڵه‌ نه‌گۆڕه‌كانی عه‌قیده‌كه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، هه‌ر وه‌كو جارانیش راشكاوانه‌ ده‌یانڵێت بێ ئه‌وه‌ی منجه‌منجیان تێدا بكات!! بۆیه‌ زیاتر لـێی كۆبوونه‌وه‌.. جاربۆجاریش ده‌یانبینی خه‌ڵكی تریش به‌ره‌و ئه‌و دێن، چونكه‌ نه‌دۆڕاوه‌..

   ئه‌م هاوسۆزانه‌ كه‌ وورده‌ وورده‌ له‌و دیدو هوڵوێستانه‌ی ئه‌ودا خۆیان ده‌بینیه‌وه‌، دیتیان پێویستیان به‌ ئینتیما هه‌یه‌  پێویستیان به‌وه‌یه‌ كه‌ بزانن كێن و چییان ده‌وێت؟! بزانن چه‌ندن و چۆن كۆده‌بنه‌وه‌و زیاد ده‌كه‌ن؟

   دینداریی و جوامێرییان رێی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دان خۆیان سه‌لامه‌ت و هاودینانی خۆیان پێش هه‌مووشیان مامۆستا كرێكار ئاوا له‌ ناهه‌ق بكرێنه‌ زیندان و كه‌س ئاوڕیان لێ نه‌داته‌وه‌.. ناشێت ئاوا بێ ده‌نگ بن له‌سه‌ر مافی پێشێل كراوی برا هاودینه‌كانیان له‌ زیندانی تاغووتانی خوارێ!! ناشێت بێ هه‌ڵوێست بن له‌ زریكه‌ی زارۆكی شه‌هیدان و ئاهی خانه‌واده‌ی زیندانیانی هاودینیان.. بۆیه‌ باوه‌ڕیان وابوو كه‌ مادام ئێمه‌ یه‌كگرتوو نین، مادام كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ نین، مادام ئه‌نساریش نه‌ماوه‌، ده‌بێ ئێمه‌ حه‌تمه‌ن شتێكی تر بین.

  بۆیه‌ به‌شێك له‌م هاوسۆزانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ مامۆستاوه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌بێ كارێك بكه‌ین كه‌ هیچ نه‌بێت یه‌كتریی بناسین و ئاگامان له‌ یه‌كتریی بێت.. مامۆستاش پێش ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ ووتن  له‌م قۆناغه‌ قورسه‌دا هه‌ر سێ شتتان پێ ده‌ڵێم: دینداریی خۆتان بپارێزن و نه‌كه‌ون، برایه‌تی دیـنی خۆتان (به‌ مافی موسوڵمان له‌سه‌ر موسوڵمان) بپارێزن، بایه‌خ به‌ خوێندن یان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون بده‌ن..

   ده‌ ساڵه‌كه‌ تێپه‌ڕی و رووداوه‌ كاریگه‌ره‌ سلبیه‌كان كه‌متر بوونه‌وه‌، هاوسۆزه‌كان زیاتر بوون و یه‌كترییان زیاتر ناسی، زۆر كه‌سیش له‌ خه‌تی هه‌ژاریی ده‌رچوون، دووربین به‌ گۆڤارو سایتیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژووری پاڵتۆك بوونه‌ ده‌نگی ره‌وته‌ هاوسۆزه‌كه‌و مناره‌ی خۆدۆزینه‌وه‌.. مامۆستاش گره‌وی دادگاكانی زیاتر ده‌برده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌ر قورس ده‌كرا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوسۆز له‌ خاوه‌ن هیممه‌ته‌كانی یه‌كه‌مین جار چوونه‌وه‌ لای مامۆستاو ووتیان له‌و ئه‌زموونه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی خۆته‌وه‌ ئاڕاسته‌ی قۆناغی داهاتوومان بكه‌.. بارودۆخی تۆ هه‌رچه‌ند قورس بێت هه‌ر ده‌توانیت نه‌خشه‌ی كارمان بۆ داڕێژیت.. ئه‌ویش داوای لێكردن كه‌ هاوسۆزه‌كانی بۆ بكه‌نه‌ دوو پۆل: پۆلی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌یان بن كه‌ دینداریی بۆ خوا سوڵحاوو، ئازاو، سه‌خی، و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سه‌رخستنن، و كاران.. ئه‌وانی دیكه‌ش بكه‌نه‌وه‌ پۆلی تر.. ئینجا خۆی پۆلی یه‌كه‌می ناونا هاودین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین قۆناغی كاری ئه‌و ره‌وته‌ سه‌له‌فیه‌ نوێیه‌ كوردستانیه‌ بێت، كه‌ ئومێده‌ ببێته‌ ته‌وه‌ری كۆكردنه‌وه‌.. ئاوا ئه‌مانه‌ له‌ یه‌كتریی كۆبوونه‌وه‌و هه‌ر جاره‌و ناوێكیان له‌ خۆیان ده‌نا: مامۆستا پێی ناخۆش بوو بووترێت كۆمه‌ڵی كرێكار. هه‌ندێكی تر ده‌یانووت مه‌دره‌سه‌ی كرێكار. مامۆستا ئه‌مه‌شیانی قبووڵ نه‌بوو ده‌یووت مه‌دره‌سه‌ زۆر له‌ من و دیدو ڕێم گه‌وره‌تره‌ ده‌یووت: ئێمه‌ ره‌وتین نه‌ك حزب و حه‌ره‌كه‌ت. بۆیه‌ هه‌ندێكیان ناویان له‌ خۆیان نا ره‌وتی جوامێران. هه‌ندێكی تریان ناویان نا ره‌وتی سه‌له‌فی جیهادیی.. تا خۆی رازی بوو ناو بنرێت ره‌وتی شاخ. تا ببێته‌ مه‌نهه‌جێكی دیدو تێڕوانیـنی نوێ له‌ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌كان و له‌ واقیعه‌ نوێیه‌كه‌و شوێنكه‌وتووانی ببنه‌ شاهیدانی خواوویستی..

   ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك له‌ دڵنیابوونی له‌ كارو هه‌ڵوێستیان به‌ باشی زانی ئه‌م سایته‌ به‌ نووسین له‌به‌ر ده‌ست پۆلی هاودین و ئه‌وانی تریدا دانێت، تا لێیه‌وه‌ هاودینان و لایه‌نگران و دۆستانی مامۆستاو ره‌وته‌كه‌ زانیارییان ده‌رباره‌ی ره‌وته‌كه‌و دیدو رێی ده‌سكه‌وێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تیان به‌ هه‌قیانه‌تی كرد هاوكاری مامۆستا بن و ئه‌م دیدو رێیه‌ش بكه‌نه‌ به‌رنامه‌ی خۆیان و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.. خوای گه‌وره‌ش كۆمه‌ڵكاریی ئوممه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رز كردووه‌، كه‌ فه‌رموویه‌تی: (وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّه‌ٌ ێدْعُونَ إِڵی‌ الْخَیْڕ وَێأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَێنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَڕ وَأُوڵئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) ئالی عیمران/104 واته‌: ده‌بێت له‌ ناو خۆتاندا ئوممه‌تێك (كۆمه‌ڵێكی عه‌قائیدیی خاوه‌ن بزاوت) دروست بكه‌ن، تا خه‌ڵكی بۆ خێرو هه‌قخوازیی بانگهێشت بكه‌ن و فه‌رمان به‌ چاكه‌ بكه‌ن و به‌رهه‌ڵستی له‌ خراپه‌ بكه‌ن. ئا ئه‌وانه‌ سه‌رفرازه‌كانن.

699 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/07/2016
سەدای رەوت