بەیاننامە

شه‌هیدكردنی مامۆستا خالید به‌لاغی

بسم اللە الرحمن الرحیم

(حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُواْ جَاءهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَاء

وَلاَ يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ) یوسف/110

   بە کسپەو سۆزو جەرگ سووتانەوە هەواڵێ ئیعدام کردنی برای دینیی و هاومەزهەب و هاوڕاو هاوبیرمان کاک کاوەی وەیسی (خالیدی مەنسووربڵاغی)مان پێگەیشت کە دەسەڵاتدارانی شیعەگەرێتی ئێران سپێدەی ئەمڕۆ ئەنجامیاندا. خوای گەورە کاک خالیدی حافز قورئان و داعی تەوحیدمان بخاتە ریزی شەهیدانی بەدرو حونەینەوەو لەگەڵ شەهیدانی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیاندا بیانکاتە شەفاعەتکاری کەسوکارانی ئیمانداریان، لەو رۆژەدا کە خوای زاناو بە دەسەڵات مافی گیانلەبەرانی مەزڵووم لە زاڵمان دەکاتەوە..

  ئەوەش وەبیر دەسەڵاتدارانی جاهیلییەتی شیعەی ئێران دەهێنمەوە کە لە رۆژانی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای شۆڕشەکەتاندا لە ١٩٧٩ خۆپیشاندەران صندوقێکیان لە مەقەڕی ساواک لە شیراز کەوتە بەر دەست کە ١٨ کیلۆگرام نینۆکی هەڵکێشراوی زیندانیانی هەواداری شۆڕشەکەتانی تێدا بوو.. ئەو هەموو ئەشکەنجەو کوشتن و ئیعدامکردنانە رێی لە سەرکەوتنتان نەگرت.. لەوە دڵنیا بن کە ئێمە لە ئێوە توندتر دین و دینداریی خۆمانمان گرتووەو تەوحیدەکەمان بە رۆحی خۆمان دەپارێزین و شیرک و زوڵم و جەبەرووتتان کاروانی خواوویستییمان ناوەستێنێت. چونکە ئیمە باوەڕمان وایە کە شەهید پلەی وا لە خوار پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و سەیدنا ئەبوبەکری صددیقەو لە پێش پیاوچاکانی تابیعینەوەیە: (وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَـئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَـئِكَ رَفِيقًا) النساء/69

   بە عەزیزانی هاودین و هاوڕاو هاوکارانی مامۆستا خالیدی مەنصوور بڵاغیش دەڵێم: ئەمە ڕێگای پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لێ بێت، ئێمەش کە کەسانی باڵغ و ژیرین بە ئیختیاری خۆمان ئەم ڕێگایەمان گرتۆتەبەر. لە یەکەم رۆژیشەوە دەمانزانی کە سەرخستنی تەوحیدو مەزهەبەکەمان ووزەو رەنج و کات و سامان و ڕۆحمانی دەوێت. چاوەڕوانی هیچ پاداشتێکی دنیای طاغووتانیشمان نەکردووە. رۆحمان بۆ خوای خاوەنمان لەسەر لەپی دەستمانەو ئاسوودانەو بە وویستی خواوویستانەوە بێ پەروا بەرەو مەرگ دەچین.. سەلوای دڵ و گەشبینی ئومێدمان فەرمایشتەکەی خوای خاوەنمانە کە دەفەرموێ:

(اسْتَعِينُوا بِاللّهِ وَاصْبِرُواْ إِنَّ الأَرْضَ لِلّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَاء مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ)

الأعراف/128.

کـرێــکار

٢٨ ی شەووالی ١٤٣٧ ک 2/8/2016 ز

1513 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/01/2019
سەدای رەوت