شەهیدانمان

كه‌ی ئه‌مه‌ مه‌عقووله‌؟!!

كرێكار                 

   سیدنا عومه‌ری كورِی خه‌تتاب برِێك سامانی بیت المالی لابوو بۆ به‌شینه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاران و موسته‌حه‌ققانیدا، هه‌ندێك گواره‌ی تێدا  بوو، ئه‌وانیشی دابه‌ش كرد، له‌ كۆتاییدا یه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌ مابوو، ووتیان ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان ئه‌وه‌شیان بده‌ به‌ أم كلثومى كچی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم (مه‌به‌ستیان ام كلثومى كچه‌زای بوو) فه‌رمووی : نا، ئوم سُلیط شایه‌ن تره‌، ئوم سوله‌یت له‌و ئافره‌ته‌ ئه‌نساریانه‌یه‌ كه‌ كه‌ به‌یعه‌تیان به‌ پێغه‌مبه‌ر دا صلى الله عليه وسلم ، له‌ غه‌زای ئوحودیشدا گۆزه‌ ئاوی ده‌گه‌یانده‌ موجاهیده‌كان..[1]

   ئه‌مه‌ فه‌زڵی گۆزه‌ ئاوی جیهاده‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌سه‌به‌ پیرۆزه‌!!

   ئیمامی بوخاری ده‌گێرِێته‌وه‌ : (سأل جبریل النبی  كیف أهل بدر فیكم؟ قال: خیارنا. قال كذلك من شهد بدرا من الملائكة‌ هم خیار الملائكة)[2] واته‌: كه‌ جوبره‌ئیل له‌ پێغه‌مبه‌ری پرسی صلى الله عليه وسلم: ئێوه‌ چۆن ده‌رِواننه‌ به‌شداربووانی غه‌زای به‌در؟ فه‌رموی: چاكترینمانن. ئه‌ویش فه‌رموی: ئێمه‌ش ئه‌و فریشتانه‌ی به‌شداری غه‌زای به‌دریان كردووه‌ به‌ چاكترین فریشته‌ داده‌نێین..

   ئه‌مه‌ش رێزی ئه‌وانه‌ی به‌شداری جیهاد ده‌كه‌ن..

   ئیمامی موسلیم ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ : (كُلُّ مَیِّتٍ یُخْتَمُ علَى عَمَلِهِ إلا المُرابِط فَاِنَّهُ یُنمَى لَهُ الى يَومِ القیامَه‌ِ)[3] واته‌ : هه‌موو مردوویه‌ك كۆتایی به‌ كرده‌وه‌كانی دێت ته‌نها سه‌نگه‌ر نشین نه‌بێت (ئه‌وی له‌ رێگای دینی خوادا پاسه‌وانه‌) چونكه‌ ئه‌م كرده‌وه‌كانی تا رۆژی دوایی هه‌ر گه‌شه‌و نه‌ش و نما ده‌كه‌ن.

    ئه‌مه‌ش پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌ره‌سیات ده‌گرێت! چ جای شه‌هید..

   ئیمامی مه‌سروق ـ رحمه‌ الله‌ ـ ده‌فه‌رموێ له‌ عبد الله‌ی كورِی مه‌سعودمان ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پرسی ( وَلاَ تَحْسَبَنَّ الّذِینَ قُتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ) ئالی عمران/169 واته‌: وا مه‌زانن ئه‌وانه‌ی له‌ پێناوی خوادا كوژراون مردوون، نا ئه‌وانه‌ زیندوون و رزق و رۆزییان لای خوای خۆیانه‌وه‌ ده‌درێت. ئیبنو مه‌سعود فه‌رمووی ئێمه‌ش هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ پرسیومان. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: (ارواحُهم فی جَوفِ طَیرٍ خُضْرٍ لها قَنادِیلُ مُعَلَّقَه‌ٍ بالعَرشِ تَسْرِحُ مِن الجَنَّه‌ِ حیثُ شاءَتْ ثُمَّ تأوی الى تِلْكَ القنادیلِ، فَاطَّلَعَ الیهِم رَبُّهُم اِطّلاعَه‌ً، فقالَ : هَلْ تَشتهونَ شیئاً؟ قالوا: أیُّ شئ نَشتَهی؟ ونَحْنُ نَسْرَحُ مِن الجَنَّه‌ِ حیثُ شِئنا، فَفَعَلَ ذلِكَ بِهم ثَلاثَ مَرَّاتٍ، فَڵمَّا رَأوا أنَّهُم لَنْ یُتْرَكُوا مِنْ أنْ یُسْأَلُوا قالُوا: یا رَبِّ نُریدُ أنْ تَرُدَّ أرواحَنا فی أجْسادِنا حتَّى نُقتَلَ فی سبیلِكَ مَرَّه‌ً اخرَى..)[4]  واته : رۆحی شه‌هیدان كه‌ وان له‌ بۆشایی (سینه‌ی) باڵنده‌ی سه‌وزدا، چرایان هه‌یه‌، به‌ عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌ڵواسراون، هه‌ر كاتێك حه‌ز كه‌ن به ‌به‌هه‌شتی به‌رینی خوادا دێن و ده‌چن، پاشان دێنه‌وه‌ لای ئه‌و چرایانه‌. خوای گه‌وره‌ لایه‌كیان به‌ لادا ده‌كاته‌وه‌و لێیان ده‌پرسێت: ئاره‌زووی هیچ شتێك ده‌كه‌ن؟ ده‌ڵێن: ئاره‌زووی چیدی بكه‌ین؟! به‌به‌هه‌شتدا ـ هه‌ر كاتێك حه‌ز كه‌ین ـ دێن و ده‌چین.. سێ جار ئاوا خوای گه‌وره‌ لێیان ده‌پرسێت، كه‌ ده‌زانن هه‌ر لێیان ده‌پرسرێته‌وه‌، ده‌ڵێن : ئه‌ی خوایه‌، ده‌مانه‌وێت رۆح بكه‌یته‌وه‌ به‌به‌ر لاشه‌كانماندا تا جارێكی تریش له‌ پێناوی جه‌نابتدا بكوژرێینه‌وه‌..[5]

   ئه‌مه‌ش پاداشتی شه‌هید..!

   ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئازاو چاونه‌ترس و دنیا نه‌وویستانه‌ بوون كه‌ دینه‌كه‌ی ئێمه‌یان سه‌رخستووه‌.. ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ وه‌ك ئێمه‌ باوه‌شیان به‌ دنیادا نه‌كرد.. ئه‌وانه‌ن كه‌ غیره‌تیان بۆ دینه‌كه‌ زیاتر ده‌جوڵا.. ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ وه‌ك ئێمه‌ نه‌ترسان و به‌ سه‌د (حیله‌ شه‌رعی!)  ناشه‌رعی خۆیان له‌ جیهاده‌كه‌ بدزنه‌وه‌.. ئه‌مانه‌ ئه‌و خواوویستانه‌ بوون كه‌ ئه‌و هه‌موو سه‌رماو گه‌رماو ترس و بیم و ناسۆرو موعاناتانه‌یان له‌به‌ر خاتری پاراستنی دینه‌كه‌ی ئێمه‌ چێشت.. ماقوله‌ كه‌ نه‌شمانتوانیووه‌ له‌ ریزیاندا بین، یان گۆزه‌ ئاوێكیان بگه‌ێنینێ، ئێستا له‌ بیریان كه‌ین؟!!

   مه‌عقووله‌ له‌ ترسی ته‌حقیقاتێك بڵێن: به‌ خوا له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووین؟!!

   مه‌عقوله‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مانخه‌نه‌ ریزیانه‌وه‌ (!) بڵێین هه‌ر نه‌مانناسیون و نایانناسین؟!

   مه‌عقوله‌ كوژراوی خه‌ڵكی په‌یكه‌رییان له‌ فولكه‌ی شه‌قامه‌كان بۆ دانرێت و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش كه‌س نه‌وێرێت ره‌سمیان له‌ ماڵه‌وه‌ش له‌ ئه‌لبوومدا هه‌ڵگرێت؟!

   مه‌عقووله‌ كوژراوی خه‌ڵكی یادی ساڵانه‌و مه‌راسیمی تایبه‌تییان بۆ بكرێت و مووچه‌ی شه‌هیدانه‌و زه‌وی و زاریان پێ بدرێت و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش ـ دوای فه‌وتانی خۆیان ـ كه‌س و كاریان له‌ زیندنه‌كان توند كرێن؟!

   مه‌عقووله‌ ده‌یانی بێ ئه‌سه‌ر وه‌كو هۆشیار سه‌نعان (له‌ 1984دا له‌ زیندانی ئه‌منی عاممه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید بوو) یان  مارف چوخماخی (له‌ 1988دا له‌گه‌ڵ 11 برای تری ته‌نزیمی بزوتنه‌وه‌دا به‌ راپۆرتی شه‌ریفه‌ دزه‌ی كوڕه‌داوێیی بێ سه‌رو شوێن بوون)  هه‌موو له‌ زیندانی سه‌ددامی تاغووتدا له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بمرن، ئه‌مرِۆ كه‌سمان نه‌بێت له‌ شوێن كاسه‌ی سه‌ریان بگه‌رِێت یا گۆرِێكی به‌ كۆمه‌ڵیان بۆ هه‌ڵداته‌وه‌؟ چونكه‌ كه‌س ناوێرێت خۆیان تێ گه‌ێنیت، نه‌بادا به‌ ئیسلامی بمانده‌نه‌ قه‌ڵه‌م وبمانپه‌ستنه‌ نێو زیندانه‌ كۆنه‌ نوێكانه‌وه‌؟

   مه‌عقووله‌ (شه‌هید) ی نه‌كوژراوی پارتی و یه‌كێتی له‌ بارِه‌كانی ئه‌وروپا بخۆنه‌وه‌و مووچه‌ی شه‌هیدنه‌كه‌شیان له‌ كوردستان وه‌رگرن و پۆله‌ شه‌هیدی ئیعدام كراوی ئێمه‌ی ئیسلامیش وه‌كو پۆلی كه‌یوانی سلێمانی (36 كه‌س) و یاسین ره‌حمان (هه‌ولێر 35 كه‌س) یان ئاری و نه‌وزادو جیهاد (له‌ باره‌گای جیش الشعبیه‌كه‌ی رێی عه‌نكاوه‌ گوللـه‌ باران كران) كه‌س نه‌بێت له‌ جه‌ژنیشدا لایه‌ك بكات به‌ لای كه‌س و كاره‌ داماوه‌كانیانه‌وه‌؟!!

   مه‌عقووله‌ شه‌هیدانی ئێمه‌ له‌ مالوومه‌ (نۆ شه‌هید له‌ 1982 به‌ده‌ستی یه‌كێتی)  بێ ناوو ئه‌سه‌ر بكوژرێن و برِۆن و كوژراوی به‌رامبه‌ره‌كه‌شیان (سه‌لاحی موهه‌ندیس كه‌ هه‌ر له‌و شه‌رِه‌دا كوژرا) ببێته‌ پاڵه‌وانی نه‌ته‌وایه‌تی؟

   مه‌عقووله‌ شه‌هیدانی سیوه‌یل (عه‌لی دێگه‌ڵی و براكانی تری له‌ 1985 به‌ ده‌ستی یه‌كێتی كوژران) كه‌سێك نه‌توانێت مه‌یته‌كانیشیان بهێنێته‌وه‌ بۆ گۆرستانی كه‌س و كاریان؟!!

   مه‌عقووله‌ شه‌هیدانی گردی ره‌مكانی ئێمه‌  (مامۆستا احمد شاسوارو عومه‌ر بۆسكێنی و تاهیر مه‌مه‌نداوه‌یی و هی تریش كه‌ له‌ 22/7/1988 شه‌هید بوون) كه‌س به‌ ئازادیخواز نه‌یانداته‌ قه‌ڵه‌م، كه‌چی جاشه‌ بكوژه‌كانیان له‌ ژێر باڵی یه‌كێتی و پارتیدا ـ له‌ جێی موحاسه‌به‌ ـ نۆتی ئازایه‌تی وه‌رگرن؟!!

   مه‌عقووله‌ له‌و كاته‌ی گه‌ردنی به‌رزی نۆ له‌ شه‌هیدانی ئێمه‌ له‌ 26/12/1990 دا به‌ سێداره‌ی به‌عسدا ده‌كرا (مامۆستا مه‌لا محمدی كونه‌فلووسه‌و عبد الصمد مجروم و دكتۆر خالیس و حاجی منه‌ووه‌رو محمد ساڵح و تاریق و حاجی حازمی موسڵاوی و وعد الله‌ی موسڵاوی و انور حه‌دید) ئه‌و كاته‌ شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی سه‌رچۆپی ره‌شبه‌ڵه‌كی له‌به‌رده‌م سه‌ددامدا به‌ كچی كورد ده‌كرد، ئێستاش ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ بێ ناوو بێ مێژوو برِۆن و شێخ چۆپیش له‌ ژێر باڵی نێچیرڤان بارزانیدا بخواته‌وه‌؟!!

   مه‌عقووله‌ شه‌هیدانی دۆڵه‌رووتی ئێمه‌ (سه‌لمان محمود حسێن و نه‌سره‌دین مارف یاخسه‌مری و ئازاد حه‌مه‌ ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی و باوه‌رِ عوسمان ساڵح ووڵاغلووی و هیدایه‌ت حه‌مه‌ كه‌ریم سیوه‌یلی كه‌ له‌ شه‌رێكی نابه‌رابه‌ردا له‌ 13/6/1990 پێش شه‌هید بوون، 21 ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو جاشیان كوشت) كه‌سێكیان نه‌بێت كرێ خانووی مانگێكیش بۆ كه‌س و كاره‌ داماوه‌كانیان بدات؟! كه‌چی جاشه‌ بكوژه‌ كارێزه‌یه‌كانیان به‌ وه‌ره‌قه‌ی یه‌كێتی رۆژانه‌ بچنه‌ سه‌رچنارو به‌ وه‌ره‌قه‌ی پارتیش مووچه‌ی رێكخستن وه‌رگرن؟!!

   مه‌عقووله‌ له‌ راپه‌رِین و رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی پرِ شكۆو شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ره‌كانماندا پێشمه‌رگه‌ی به‌ئه‌ده‌ب و ئازای وه‌كو كاكه‌ زانای هێزی ئازادی و كاكه‌ی برای و براكه‌ی مامۆستا مه‌غدیدو ده‌یانی ترمان دابێت  (له‌ 30/3/1990 له‌ ئازاد كردنی كه‌ركووكدا شه‌هید بوون) بهێڵین خه‌ڵكێك خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووكدا بادات كه‌ هه‌ر ئه‌وان مافی ژیانیان له‌وێ هه‌یه‌؟! ئاواره‌كانیشمان هێشتا له‌ هه‌ولێرو(دووجار ئاواره‌ی به‌نی سڵاوه‌) و سلێمانی (دووجار ئاواره‌ی معه‌سكه‌ر سه‌لام) هه‌ر ئاواره‌ بمێنن و كه‌سێك نه‌بێت نه‌ ته‌عویزیان بداته‌وه‌ نه‌رێی گه‌رِانه‌وه‌یان بدات؟!!

   مه‌عقووله‌ له‌ هه‌له‌كه‌ سه‌مای حیزبیدا كه‌ كورِو كچی هه‌رزه‌ی سلێمانی ده‌یانووت : (نه‌ تۆپ و نه‌ته‌یاره‌ ده‌رمان ناكات له‌م شاره‌!)  ئێمه‌ له‌ تاسڵوجه‌و كه‌ڵه‌وانان بۆ به‌رگری له‌و شاره‌، پیاوانی شه‌ریف و سه‌ر راستی گۆش كراوی ئه‌م ئیسلامه‌مان (وه‌ك شه‌هید سه‌لاحه‌دین و شه‌هید مسته‌فای سلێمانی له‌ 18/4/1991 له‌ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی تانكه‌كانی به‌عسدا دا) كه‌سێك نه‌هێڵێ له‌و سلێمانیه‌ی دوو سه‌د شه‌هیدی نازدارمان له‌ زیندنه‌كانی به‌عسدا وه‌ك شه‌هید محمد یان  سه‌ردارانی شه‌هیدی وه‌ك كاك شوان و كاك فه‌ره‌یدوونمان تێدا داوه‌، نه‌هێڵن بچینه‌ مزگه‌وته‌كانمان؟!! لێش گه‌رِێین مه‌لا عوزێرێكی به‌شه‌ره‌ف و به‌ هه‌یبه‌ت، بێ عه‌مامه‌و به‌سه‌ری رووت و له‌به‌ر چاوی نوێژخوێن و گه‌رِه‌ك و له‌ مزگه‌وته‌وه‌ له‌ ره‌مه‌زاندا  راپێچرێ بۆ ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ رزگاری؟!!

   مه‌عقووله‌ ئیسلامیانی ده‌ستپاكی كه‌لار شه‌هید ببن (19 شه‌هید و 19 برینداریان له‌ 28/7/1992 دا دا) تا نه‌هێڵن كورد فرۆشان دوای فرۆشتنی ده‌زگاو كه‌ره‌سته‌ی خه‌سته‌خانه‌كان به‌ ئێران بورجه‌كه‌ش بفرۆشن! به‌ خائین و دزو جه‌رده‌ بدرێنه‌ قه‌ڵه‌م و خوێنیان به‌ هه‌ده‌ر برِوات و  سیاسه‌تمه‌دارانی كوردیش به‌ لیسته‌ ناویان كه‌شف بێت كه‌ چه‌ند و چۆن و كه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ رژێمه‌وه‌ هه‌بووه‌!! لێش گه‌رِێین ئه‌م میلله‌ته‌ بێ زاكیره‌ ئازادی و كه‌ركوك كاوێژكات؟!

   مه‌عقووله‌ ئه‌ونده‌ بێ وه‌فا بین، ئه‌وه‌ له‌ بیر خۆمان ببه‌ینه‌وه‌ كه‌ كۆنه‌ موسته‌شارو جاشولكه‌ كورده‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چۆن ئیهانه‌یان به‌ لاشه‌ی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی وه‌كو مامۆستا سیف الدین ده‌كرد (18/10/1993)  یان كاوه‌ بازیانی كۆنه‌ جاش كه‌ یاری به‌سه‌ری برِاوی هه‌ڵۆی به‌رزه فرِی ماوه‌ت، شه‌هید جمیل سیف الله‌ ده‌كرد (ئه‌ویش له‌ 21 /10/1993)؟!!

  مه‌عقووله‌ ئه‌وه‌نده‌ سپڵه‌و به‌د نمه‌ك بین به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی (نه‌كسه‌) كه‌مان (شه‌رِی بزوتنه‌ه‌و یه‌كێتی له‌ 16/12/1993 ـ 7/1/1994 له‌ 21 جێ شه‌رِ بوو، ئێمه‌ 199 شه‌هید و 274 بریندارو 376 دیلمان هه‌بوو) كه‌ شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی وه‌كو مامۆستا مه‌غدید و مامۆستا شه‌ریف و مامۆستا ووریاو مامۆستا عبد الحمیدی هه‌ولێر (كه‌ ته‌رمی خۆی و براكه‌یان له‌سه‌ر جاده‌ی سایلۆ راده‌كێشا) و ده‌یانی تری مه‌كته‌ب سیاسی و شوراو سه‌ركردایه‌تیمان لێ گلا، جگه‌ له‌ ده‌یانی تر كه‌ 17 كه‌سیان به‌ دیلی له‌سه‌ر چیای ماكۆك به‌ ده‌ستی جه‌بار فه‌رمان له‌ 27/12/1993 دوای ده‌ست و چاو به‌ستنه‌وه‌یان گولـله‌ رێژ كران.. به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وا بوو ـ بۆ فه‌زح كردن و گێرِانه‌وه‌ی ته‌فاسیلی رووداوه‌كه‌ ـ خوای گه‌وره‌ مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كری وه‌كو شه‌هیدی زیندوو له‌ ناویاندا نه‌جاتدا، ئێستاش الحمد لله‌ سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌ر ماوه‌و به‌ پێوه‌ راوه‌ستاوه‌.. جگه‌ له‌ ده‌یانی تری وه‌كو كاك به‌رزان كۆیی كه‌ به‌ دیلی كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستیان ـ چونكه‌ له‌سه‌ر جیهازی گه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تی بوو ـ ماوه‌ی 26 رۆژ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یاندا مایه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ بدركێنێت، تا سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌رزانه‌ شه‌هید بوو!! مه‌یته‌كه‌یان فرِێدا.. یان هی تری وه‌ك شه‌هید ئاسۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ كه‌ به‌ برینداری كه‌وته‌ ده‌ستیان و ئاگریان له‌ ریشی به‌رداو سوتاندیان!! یان كاك ئه‌بوبه‌كری ئاداب/هه‌ولێری كه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له‌ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی گیانی له‌ده‌ست دا!! ئێستاش له‌ كوردستانی داماودا دوو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤیان دامه‌زراندووه‌!! وه‌زاره‌تێكی تریش هه‌ر به‌ كورده‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی بغدادا.. روو ره‌ش بن..

   مه‌عقووله‌ 17 شه‌هیدی سه‌ربه‌رزو خواوویست و قیامه‌تی گه‌رمیانی كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لا جه‌لال جه‌وهه‌ری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی گه‌رمیاندا دوای دیلی، سه‌رو فیشه‌كیان نرا به‌سه‌ره‌وه‌! فه‌رامۆشیان كه‌ین، سبه‌ینێ له‌ قیامه‌تدا خۆمان شه‌رمه‌زاری لای خواو روورِه‌شی لای خۆیان بین؟! چ وه‌فایه‌كه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆمان له‌ بكوژانی ئه‌وان خۆش بین كه‌ ئێستا له‌ ژێر ركێفی سه‌لیب دا سه‌فته‌ دۆلار وه‌رده‌گرن؟!!

ئه‌دی 23 شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵی 1995 و 1997؟! خوێنی ده‌یان پیاوچاكی وه‌كو شێخ عه‌زیزی سازانی ومامۆستا سه‌یفه‌دین و عبد القادری ئێناخی و عبدالستار محمود و شه‌هید حه‌مه‌ مراد كه‌ خوێنیان به‌رده‌وامی خوێنی ئازاد به‌رزنجی وحاجی به‌كرو بابه‌ شێخ و شاوه‌یس محمودو عوسمانی حه‌مه‌ ره‌شیدو محمد احمد فتاح و مختاری خاڵه‌ شێخ جافره‌و دیسان هی هه‌موان تێكه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی 16  شۆرِه‌ سواری سه‌ر شنروێ (4/11/2001) یان سه‌دان سه‌ربازی وونی وه‌كو ئه‌بو یه‌حیای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی ومامۆستا سه‌عدی فێرگه‌ كه‌ گوڵاڵه‌ی سووری چیاكانی شرام و یاڵانپێ ئاودراوی خوێنی ئه‌وانن..

   ئه‌دی خوێنی 257 شه‌هیدی بێ تاوان كه‌ به‌ فیتی جه‌لالی له‌ 19/3/2003 دا له‌ هه‌ورامان،  به‌ر رۆكێت و قه‌سفی فرِۆكه‌ی سه‌لیبی كه‌وتن؟!

   ئه‌مه‌ روباری خوێن و عه‌هدو وه‌فایه‌.. له‌ زه‌مانی ووشیار سه‌نعانه‌وه‌ بۆ نامۆو هه‌ردی و هونه‌ر، له‌ مه‌نزڵیش له‌ شه‌هیدانی هه‌ورامانه‌وه‌ بۆ ئه‌بوعوبه‌یده‌ی چه‌لكی له‌ بێگۆڤه‌، له‌ حسێن كه‌لاریه‌وه‌ بۆ كاك موجاهیدی سه‌ری هه‌یبه‌ سوڵتان.. له‌ دكتۆر موباره‌كه‌وه‌ له‌ بیاره‌ بۆ كاك كه‌مالی حیمایه‌ له‌ موسڵ شه‌هید بوو..

   ئه‌مه‌ رێ ی پێغه‌مبه‌رانه‌.. كاروانی هه‌ڵمه‌ت به‌رانه‌.. كاروانی ئه‌هلی جیهادو رێی غیره‌تی جوامێرانه‌.. ئه‌وی زۆر له‌ خۆی رابینێ، كه‌ خواوویسته‌، چاونه‌ترسه‌، پشوودرێژ، ماندوو نه‌ناس.. با بێ ئه‌ویش وه‌كو ئێمه‌ خزمه‌تكارێكی كاروانه‌..

  ئێمه‌ به‌یعه‌تی سه‌رخستنی ئه‌م ئیسلامه‌مان به‌ خوای خاوه‌نمان داوه‌.. په‌یمانی  گێرانه‌وه‌ی خیلافه‌تمان به‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان صلى الله عليه وسلم داوه‌..  و په‌یمانی وه‌فای شه‌هیدانمان له‌ گه‌ردنه‌و ئه‌هلی وه‌فاشین، چۆن قبوڵمانه‌ بۆ له‌ته‌ عومرێكی تر، لای خوا روورِه‌ش و لای پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان صلى الله عليه وسلم خه‌جاڵه‌ت و لای مامۆستا عوسمانی رابه‌ری خواناسمان شه‌رمه‌زار بین كه‌ ئێستا سه‌ربه‌رزانه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم پۆلێك عه‌مامه‌ی پاكی به‌ خوێن نه‌خشاوی پێش شه‌هیدان داوه‌و شانازی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كانی تره‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ هه‌موویان زیاتر مه‌لای شه‌هیدی داوه‌..مه‌گه‌ر نایبینیت وا مامۆستا مه‌لا عه‌لی بیاره‌و مامۆستا شێخ له‌تیف و مه‌لا مه‌غدیدو مه‌لا شه‌ریف و مه‌لا ئه‌حمه‌دی سینه‌مۆكه‌و مه‌لا عبد الحمیدی هه‌ولێرو مه‌لا عبد الله‌ی خه‌لیفانی خستۆته‌ پێش  زوبێرو سه‌عیدی جه‌رگی خۆی ودوو هه‌زار شه‌هیدی تری باسك و شێرزاده‌كانی و به‌ حه‌یاو شه‌رمه‌ عوسمانییه‌كه‌یه‌وه‌ لای خوای میهره‌بان و له‌ كۆرِی پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌كه‌یدایه صلى الله عليه وسلم ‌، ئه‌ویش پێیان ده‌فه‌رموێ: سه‌رقافڵه‌ی شه‌ریفانی كورد، به‌ خێر بێن.. وه‌ره‌ن به‌قه‌د غه‌ریبی دنیاتان نزیكتر بن لێم..  ئائه‌مه‌شه‌ سه‌رفرازی راسته‌قینه‌..



[1]  البخاری 4071، فتح الباری 7/366

[2]  فتح الباری 7/313 

[3]  شرح النووی على مسلم 13/61

[4]  صحیح رواه مسلم والترمذی وابن ماجه‌ وغیرهم.

[5]  (بۆ راڤه‌ی زیاتری برِوانه‌ شه‌رحی ئیمامی نه‌وه‌وی له‌سه‌ر سه‌حیحی موسلیم: بابه‌تی جیهاد 13/31ـ32).

3938 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/03/2019
سەدای رەوت